جەختی وەزیرانی دەرەوەی پاکستان و تورکیا لە سەر دامەزرانی ئاشتی لە ئەفغانستان
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i387523-جەختی_وەزیرانی_دەرەوەی_پاکستان_و_تورکیا_لە_سەر_دامەزرانی_ئاشتی_لە_ئەفغانستان
وەزیرانی دەرەوەی پاکستان و تورکیا لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا ڕۆژی چوارشەممە لە ڕەوتی دانوستانی ئاشتی لە نێوان دەوڵەتی ئەفغانستان و تالیبان لە قەتەر جەختیان کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 07, 2020 14:09 Asia/Tehran
  • جەختی وەزیرانی دەرەوەی پاکستان و تورکیا لە سەر دامەزرانی ئاشتی لە ئەفغانستان

وەزیرانی دەرەوەی پاکستان و تورکیا لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا ڕۆژی چوارشەممە لە ڕەوتی دانوستانی ئاشتی لە نێوان دەوڵەتی ئەفغانستان و تالیبان لە قەتەر جەختیان کرد.

«شامەحمود قورەیشی» وەزیری دەرەوەی پاکستان لەم وتووێژە تەلەفۆنییەدا لە سەر کۆتایی ھاتنی شەڕ، دامەزرانی ئاگربڕی سەرتاسەری و دابین کرانی ئاسایشت لە ئەفغانستان جەختیان کرد.

«مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیاش داوای لە دەوڵەتی ئەفغانستان و تاقمی تالیبان کرد کە کۆتایی بەشەڕ بھێنن ھەتا جارێکی تر ئەھوەنی بۆ ئەو وڵاتە بگەڕێتەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە دانوستانی ئاشتی لەنێوان دەوڵەتی ئەشرەف غەنی و تالیبان لە قەتەر دوای تێپەڕینی سێ حەوتە ھەتا ئێستا ھیچ دەرەنجامێکی نەبووەو ھێرش و قەڵاچۆ ھەروا بەردەوامە.