پەیامی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ لێقەوماوانی وڵاتەکەی
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i388513-پەیامی_سەرۆک_کۆماری_تورکیا_بۆ_لێقەوماوانی_وڵاتەکەی
«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیامێکدا بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی ھەینی دڵنیای کردنەوە کە لە پشتیان دەوەستن و لە ھەمبەریاندا کەمتەرخەم نابن.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی یه‌که‌م 30, 2020 20:33 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ لێقەوماوانی وڵاتەکەی

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیامێکدا بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزەکەی ڕۆژی ھەینی دڵنیای کردنەوە کە لە پشتیان دەوەستن و لە ھەمبەریاندا کەمتەرخەم نابن.

«ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان» سه‌رۆک کۆماری تورکیا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌په‌یامێکدا بۆ قوربانیانی بومه‌له‌رزه‌که‌ی ئه‌مڕۆی وڵاته‌که‌ی رایگه‌یاند: سه‌رجه‌م داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌ستیان به‌ چالاکی کردووه‌ بۆ هاوکاریکردنی لێقه‌وماوان.

«ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان» لە توییتێکدا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی نوسیویه‌تی:هیوای سه‌لامه‌تی بۆ هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌مان ده‌خوازین که‌ به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌که‌ی ئه‌مڕۆی ئیزمیره‌وه‌ زیانیان به‌رکه‌وتوه.

سەرۆک کۆماری تورکیا راشیگه‌یاند: لەپشتی هه‌موو ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی که‌ به‌هۆی بومه‌له‌رزه‌که‌وه‌ زیانیان به‌رکه‌وتووه‌ ده‌وه‌ستن و ھەرگیز کەمتەرخەمی نانوێنن.

ئەردوغان جەختی لەوەش کردەوە کە، هه‌موو ده‌زگا و وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌کان ده‌ستیانکردوه‌ به چالاکی نواندن بۆئه‌وه‌ی شوێنی مانه‌وه‌ی پێویست بۆ هاوڵاتیان دابین بکرێت.