تشرینی دووه‌م 23, 2020 09:49 Asia/Tehran
  • بڕیاری گرتنی ١٠١ پارێزەرو ھەڵسوڕاوی سیاسی و مەدەنیی کورد لە تورکیا

دادئەستێنی تورکیا لە ھەنگاوێکدا بڕیاری گرتنی ١٠١ پارێزەرو ھەڵسوڕاوی سیاسی و مەدەنیی کوردی دەرکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، بە پێی بڕیاری دادئەستێنی تورکیا، ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتە لە ئۆپراسیۆنێکدا ٧٢ کەس لەم ژمارەیەیان لە ئامەد قۆڵبەست کرد.

لە نێو کەسانی قۆڵبەست کراودا ڕۆژنامەنووسانی کورد، ئەندامانی پارتی دیموکراتی گەلان(ھەدەپە) و ئەندامانی پێکھاتە مەدەنی و کۆمەڵایەتییە کوردییەکانیش بەدی دەکرێت.

دادئەستێنی تورکیا قۆڵبەستکراوانی بە ھاوکاری و ئەندامەتی لە نێو پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا و یەکینەکانی پاراستنی گەلی سووریا تۆمەتبار کردووە.

سەرپەیڤ