داوود ئوغلو توشی کۆرۆنا دەبێت
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i389697-داوود_ئوغلو_توشی_کۆرۆنا_دەبێت
ئەحمەد داودۆغڵو سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیاو سەرۆکی پارتی ئۆپۆزیسیۆنی «داهاتو»ی ئەم وڵاتە توشی کۆرۆنا بوو.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 27, 2020 16:19 Asia/Tehran
  • داوود ئوغلو توشی کۆرۆنا دەبێت

ئەحمەد داودۆغڵو سەرۆک وەزیرانی پێشووی تورکیاو سەرۆکی پارتی ئۆپۆزیسیۆنی «داهاتو»ی ئەم وڵاتە توشی کۆرۆنا بوو.

«سێرکان ئۆزجان»، وتەبێژی پارتی «داهاتو»ی  تورکیا رایگەیاند، «ئەحمەد داودۆغڵو»، سەرۆکی ئەو پارتە سیاسییە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە.

ئوزجان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نوسیەتی: بەگوێرەی پشکنینێک کە دوێنێ ئەنجامی داوە، «ئەحمەد داودۆغڵو» سەرۆکی پارتەکەمان توشی «کۆڤیدی- ١٩» ھاتووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کردووە، لەئێستادا دۆخی تەندروستی داودۆغڵو جێگیرە و لە ماڵەکەی خۆیدا پشودەدات.

«ئەحمەد داودۆغڵو»، سەرۆک وەزیزانی پێشوی تورکیا و هاودامەزرێنەری پارتی دەستەڵاتداری داد و گەشەپێدانە، بەڵام پاش ناکۆکییەکانی لەگەڵ ئەردوغان لەو پارتە جیابوەوە و لەئێستادا پارتێکی ئۆپۆزسیۆنی دامەزراندووە.