وەزاڕەتی دەرەوەی تورکیا تیرۆری شەھید فەخری زادەی شەرمەزار کرد
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i389764-وەزاڕەتی_دەرەوەی_تورکیا_تیرۆری_شەھید_فەخری_زادەی_شەرمەزار_کرد
وەزارەتی دەرەوەی تورکیا شەوی رابردوو بە دەرکردنی بەیاننامەیەک تیرۆری شەھید موحسین فەخری زادە زانای ناڤۆکیی و بەرگریی ئێرانی ئیدانەکرد .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
تشرینی دووه‌م 29, 2020 05:24 Asia/Tehran
  • وەزاڕەتی دەرەوەی تورکیا تیرۆری شەھید فەخری زادەی شەرمەزار کرد

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا شەوی رابردوو بە دەرکردنی بەیاننامەیەک تیرۆری شەھید موحسین فەخری زادە زانای ناڤۆکیی و بەرگریی ئێرانی ئیدانەکرد .

بە پێی راپۆرتی ئیرنا ، وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەم بەیاننامەیەدا وێڕای ئیدانەکردنی تیرۆری زانانی ناڤۆکی و بەرگریی ئێران ، سەرەخۆشی لە حکومەتی ئێران و بنەماڵەی شەھید فەخری زادە کرد . 

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وێڕای پێداگری لەسەر ئەوەی کە ئانکارا لەدژی ھەر ھەنگاوێکە کە ئاشتی و ئارامیی ناوچەکە تێک بدات ، ھیوای خواست ، ئەنجامدەرانی ئەم تاوانکاریە بناسرێن و لە بەرامبەر دادوەری دا سزا بدرێن . 

پێشتریش مستەفا شەنتوپ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا  تیروری زانانی ناڤوکیی و بەرگری ئێرانی ئیدانە کردبوو و بە ھەنگاوێکی تیرۆریستیی ناوی بردبوو .