دادگایی کرانی سەدان تازەلاوی تورکیایی بە تاوانی بێڕێزی کردن بە ئەردۆغان
کانونی یهکهم 21, 2020 15:32 Asia/Tehran
وەزارەتی دادی تورکیا لە ساڵانی رابردوودا سەدان تازەلاوی تورکیایی بە ھۆی بێڕێزی کردن بە ئەردۆغان سەرۆکی ئەم وڵاتە دادگایی کردووە .
بەپێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، بە گوێرەی ئاماری وەزارتی دادی تورکیا ، 903 منداڵ و تازەلاو لە وان 264 منداڵی تەمەن لە نێوان 12 تا 14 ساڵ بە تاوانی بێڕێزی کردن بە رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا لە دەورەیەکی 6 ساڵدا دادگایی کراون .
ئاماری وەزارتی دادی تورکیا پیشانئەدا لە بازنەیەکی زەمەنیی 6 ساڵەدا ، 128 ھەزار و 872 حاڵەتی لێکۆڵینەوە بە ھۆی بێڕێزی کردن بە ئەردۆغان ئەنجام بووە .
234 کەسی بیانی و ھەشت کەسایەتی مافەوانییش سکاڵایان لێکراوە کە بۆ نۆ کەسی بیانی سزای گیران دەرچووە .
بە پێی یاسای تورکیا ، بێڕێزیکردن بە سەرۆکی ئەم وڵاتە دەتوانێ سزای گیران لە یەک تا 4 ساڵی بەدواوە بێ .