ئاب 12, 2025 17:10 Asia/Tehran
  • گیرانی ١٤ کەس لە چوارچێوی دۆسیەی گەندەڵیی دراویی شارەوانیی ئەستەموڵ

لە هەڵمەتێکدا لە ئەستەموڵ ١٤ کەس گیران.

ئەم کەسانە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە پێی فەرمانی دادستێنی گشتیی ئەستەموڵ و بە تۆمەتی ئەندامەتی لە باندی تاوانکار، یاساشکێنی، دەکارهێنانی نادرووست و نایاسایی زانیاریی شەخسیی شاروومەندان و گەندەڵی لە پرۆژە ئابوورییەکان، لە لایەن هێزی ئەمنییەوە گیران و بۆ لێپرسینەوە گوێزرانەوە بۆ بنکەکانی هاوپێوەند. ڕاگەیاندنی تاوان و هەڵمەتی دژ بە شارەوانیی ئەستەموڵ لە ١٩ی مارسی ئەمساڵەوە بە قۆڵبەستکردنی "ئەکرەم ئیمام ئۆغڵوو"ی شارەداری ئەوکاتە و بەربژاری پارتی کۆماریخوازی گەل بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی تورکیا دەست پێبووە و تا بە ئەمڕۆیش هەر بەردەوامە. 

سەرپەیڤ