کانونی دوھەم 09, 2021 08:22 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی سەعد حەریری لەگەڵ ئەردۆغان لە ئەستەموڵ

راسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی لوبنان لە سەفەرێکدا بۆ تورکیا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە دیدار و لە بارەی گۆڕانکاری وکێشەکانی ناوچەکە و لوبنان ڕاوێژی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری فارس، سەعد حەریری راسپێردراوی پێکھێنانی کابینەی لوبنان ڕۆژی هەینی گەیشتە ئەستەموڵ ولەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دیدارو وتووێژی کرد.

دوولایەن لەم دیدارەدا لەمەڕ دوایین گوڕانکاریەکانی ناوچەکە وکێشە جۆربەجۆرەکان وڕێگاکانی هاوکاری نێوان وڵاتانی ناوچە بۆ بەرنگاربوونەوەی ئەم کێشانە ڕاوێژیان کرد.

حەریری دوای ئەوە کە لە ماوەی دیاریکراودا نەیتوانی کابینە پێکبێنێ ، هەوڵ دەدات پشتیوانی ولاگریی نێودەوڵەتی بۆ دامەزرانی کابینەی خۆی ویارمەتیدان بە لوبنانی قەیران لێدراو ڕاکێشێت.

دوابەدوای تەقینەوەی سامناک لە بەندەری بەیروت لە بەرواری چواری ئاگوست وزیان وخەساری زۆرلەم بەندەرە وپێتەختی لوبنان، قەیران لەم وڵاتە قوڵتر بووە وهەوڵەکان بۆ دامەزرانی حکومەتی نوێ دوای دەست لە کارکێشانەوەی حکومەتی حەسان دیاب بە ئەنجام نەگەیشت وسەعد حەریری لەماوەی  چەند مانگی رابردوودا ، دوای دەس لە کارکێشانەوەی مستەفا ئەدیب پێکھێنانی کابیەی نوێی پێ راسپێردرا . 

سەرپەیڤ