کانونی دوھەم 09, 2021 13:14 Asia/Tehran
  • چاوەدێری مافی مرۆڤ: سەلاحەدین دەمیرتاش ئەبێ دەستبەجێ ئازاد بکرێت

بەرپرسی بەشی تورکیا لە ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ جەختی کرد ئەبێ بڕیاری ئازادی سەلاحەدین دەمیرتاش بە پێی دەنگی دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا جێبەجێ بکرێت .

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەوڵەتی تورکیا نەک هەر سەلاحەدین دەمیرتاش لە ڕێبەرانی باڵای کوردی تورکیای ئازاد نەکردووە بەڵکوو تۆمەتی نوێشی داوەتە پاڵ.

بەرپرسی بەشی تورکیا لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند: هێنانە ئارای تۆمەتی بێ بنەما دژی سەلاحەدین دەمیرتاش بەس گاڵتە کردن بە بڕیاری دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپایە و گۆڕانکارییەک لە دۆخی ناوبراو ناهێنێتە ئاراوە.

ناوبراو جەختی کردەوە کە دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا بڕیاری ئازادکرانی دەمیرتاشی داوە و ئەبێ دەستبەجێ ئازاد بکرێت.

سەرپەیڤ