ڕاپێچ کرانی لایەنگرانی «گوێلەن» لە تورکیا
کانونی دوھەم 22, 2021 16:36 Asia/Tehran
دادئەستێنی گشتیی ئانکارا بۆ لایەنگرانی «فەتحوڵڵا گوێلەن» گومانلێکراوی سەرەکیی کودەتا سەربازییەکەی دژی دەوڵەتی تورکیا لە ساڵی ٢٠١٦ بڕیاری گرتنی دەرکرد.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، دادئەستێنی گشتیی ئانکارا ئەمڕۆ ھەینی بڕیاری گرتنی بۆ٤٤ کەس دەرکرد بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ ڕەوتی «فەتحوڵڵا گوێلەن».
ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا ٣٥ کەس لەم گومانلێکراونەیان لە ٢٣ پارێزگای ئەم وڵاتە قۆڵبەست کردووە.
بە پێی بڕیاری دادئەستێنی گشتیی ئانکارا، تۆمەتی بەکارھێنرانی نەرم ئامێری «بای لاک» بەرنامەی تایبەتی دەست و پێوەندەکانی گوێلەن لە شەوی کودەتاکە»یان لە سەرە.
ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا بۆ پاکتاوکردنی دامەزراوەو ڕێکخراوە دەوڵەتییەکانی ئەم وڵاتە لە لایەنگرانی «گوێلەن» ھەروا بەردەوامە.