کانونی دوھەم 27, 2021 03:45 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ڕاپێچ کردنەکان لە تورکیا بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ «گوێلەن»

ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا پتر لە حەفتا کەسیان بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ تاقمی «گوێلەن» قۆڵبەست کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، دادئەستێنی گشتیی ئانکارا ڕۆژی سێ شەممە بۆ خەفتاویەک کەس لەوانەی وا گومانی ھاوکاری لەگەڵ تاقمی گوێلەن و دەست ھەبوون لە کودەتا سەرنەگرتووەکەی پانزەی ژولای ٢٠٢٦یان لەسەرە بڕیاری گرتنی دەرکرد کە ھێرەکانی ئاسایشت جێبەجێیان کردو قۆڵبەستیان کردن.

ئۆپراسیۆنەکەی ڕۆژی ڕابردووی ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا کە بە شێوەی ھاوکات لە ٢٠ پارێزگای ئەم وڵاتە ئەنجامی گرت، لە ڕاستی دا درێژەی ھەمان ڕەوتە کە ماوەیەک لەبەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا پەکی کەوتبوو.

ڕۆژی ھەینیی ڕابردووش ٣٥ کەس بە ھەمان بیانوو ڕاپێچ کران . دەوڵەتی ئانکارا دوای کودەتاکەی ١٥ی ژولایساڵی ٢٠١٦، لە ئۆپراسیۆنێکی بەربڵاودا دژی لایەنگرانی فەتحوڵڵا گوێلەن، دەیان هەزار کەس لە لەشکریان ، پۆلیس، دادوەران، مامۆستایانی زانکۆو فێرکاران و کارمەندانی دەوڵەتی ڕاپێچ کردووەو یان لە کار هەڵیپەساردوون و یاخود خستوونیەتە بەر پەیگەڕی یاسایی و دادەڤانی.

ڕاپێچ کرانی نەیاران لە تورکیا بە تۆمەتی دەست هەبوون لە کودەتادا بووەتە بابەتێکی باو لەم وڵاتە و دەوڵەتی ڕەجەب تەیب ئەردوغان لە کاتی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ئەم وڵاتەوە هەتاکوو ئێستا دەیان ھەزار کەسی زیندانی کردووەو یان لە سەر کار لایبردوون.

 

سەرپەیڤ