کانونی دوھەم 29, 2021 13:31 Asia/Tehran
  • ھەڵمەتی تورکیا بۆ ڕاپێچ کردنی ٦٦ ئەندامی تاقمی «گوێلەن»

ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا، ھەڵمەتی ڕاپێچ کردنی ٦٦ گومانلێکراو بە پەیوەندی لەگەڵ تاقمی «گوێلەن»یان دەست پێ کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی میدیاکانی تورکیا، داواکاری گشتیی ئانکارا لە چوارچێوەی بەدواداچوونی ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا لە بارەی تۆڕێکی نھێنیی لایەنگرانی «گوێلەن»، بڕیاری گرتنی بۆ کۆمەڵێک لە ئەفسەران و پلەدارانی وەدەرنراوو یان وەلانراوی سەرکردایەتیی ژەندەرمریی تورکیا دەرکرد.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە سەرھەنگێک و سەرگوردێک و چوار سەروانی ژەندەرمری و ٢٢ خوێندکاری ناوەندی ڕاھێنان و فێرکاریی سوپاو دوو کەسی سڤیلیش کە وەکو بەرنوێژی متمانەپێکراوی تۆڕەکەی «گوێلەن» ناویان دەبردرێت، بڕیاری گرتنیان بۆ دەرچووە.

لەکاتی  کودەتا سەرنەکەوتووەکەی ژولای ساڵی ٢٠١٦،دژی دەوڵەتی تورکیا ھەتا ئێستا،دەیان هەزار کەس لە لەشکریان ، پۆلیس، دادوەران، مامۆستایانی زانکۆو فێرکاران و کارمەندانی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بە تۆمەتی پەیوەندی لەگەڵ تاقمی «فەتحوڵڵا گوێلەن» ڕاپێچ کراون

دەوڵەتی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە گوایە  «فەتحوڵڵا گوێلەن» و ھاوڕێکانی بە پێکھێنانی تاقمێکی ناسراو بە «فەتۆ»و بە دزە کردنە نێو پێکھاتەی دادەڤانی، سەربازی، فێرکاری و دامەزراوە دەوڵەتییەکان، کودەتا شکست خواردووەکەی ژولای ساڵی ٢٠١٦ی زایینی ڕێککەوت لەگەڵ(٢٥ی پوشپەڕی ساڵی ١٣٩٥ی  کۆچیی ھەتاویی ) یان ڕێک خستووە، کەچی ناوبراو بۆخۆی بەردەوام ئەو بوختانەی ڕەت کردووەتەوە.

 

سەرپەیڤ