شوبات 05, 2021 17:09 Asia/Tehran
  • ڕەت کرانەوەی ھەرچەشنە تێوەگلانێک بە کودەتاکەی تورکیا لە لایەن واشێنگتۆنەوە

ئەمریکا وتەکانی ھێندێک لە کاربەدەستانی باڵای دەوڵەتی تورکیای سەبارەت بە تێوەگلانی واشێنگتۆن بە کودەتا سەرنەگرتووەکەی ئەم وڵاتە ڕەت کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی سپۆتنیک، ئەم وتانەی کاربەدەستانی تورکیا لەگەڵ کاردانەوەی توندی واشێنگتۆن دا بەرەوڕوو بووەتەوە.

«نێد پرایس» وتەبێزی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بەیانیی ڕۆژی ھەینی ڕایگەیاند: ئەم چەشنە ڕادەربڕیتانە زەبر لە پەیوەندییە دوو لایەنەکانیان دەوەشێنێ.

«پرایس» لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھیچ دەستوەردانێکی لە کودەتا سەرنەگرتووەکەی ٢٠١٦ی تورکیادا نەبووەو دەستبەجێ ئیدانەشی کرد. ھەر بۆیە ئەو بانگەشانەی کە لەم دواییەدا لە لایەن کاربەدەستانی باڵای تورکیاوە باسی دەکرێت بە تەواوی ھەڵەیە.

ڕۆژی پێنج شەممە «سولەیمان سۆیلو» وەزیری نێوخۆی تورکیا دەوڵەتی پێشووی ئەمریکای بەوە تۆمەتبار کرد کە لە کودەتا سەربازییەکەی ئەم وڵاتە لە ژولای ساڵی٢٠١٦ دا دەستی ھەبووە.

 

سەرپەیڤ