شوبات 06, 2021 23:08 Asia/Tehran
  • گیرانی 43 کەس لە تورکیا بە تاوانی پێوەندی لە گەڵ گروپی گولەن

پۆلیسی تورکیا لە ھەڵمەتێکی بەرفراوان دا 43 کەس لە شارومەندانی ئەم وڵاتەی بە تاوانی پێوندی لە گەڵ گروپی گولەن کە تورکیا دەڵێ کودیتاکەی ساڵی 2016 کاری ئەوان بووە ، دەسگیر کرد .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی فارس ، پۆلیسی تورکیا رۆژی شەممە دوای دەرکردنی بڕیاری گرتن بۆ 154 کەس بە تاوانی ھاریکاری لە گەڵ گروپی گولەن ، چەندین شاڵاوی ھاوکاتی لە 23 پارێزگەی ئەم وڵاتە ئەنجامدا . 

ھێزە ئاسایشیەکانی تورکیا حەوتەی رابردووش زیاتر لە 70 کەسی بە تاوانی پێوەندی لە گەڵ ئەنجامدەرانی کودیتای ناکامی ساڵی 2016 گرت . 

لە کاتی کودیتاکەی ساڵی 2016 وە تا ئێستا تورکیا 96 ھەزار کەسی گرتووە و 150 ھەزار فەرمانبەری حکومەت و ھێزەکانی ئەرتەشیشی دەرکردووە . 

تورکیا گروپی فەتحوڵڵا گولەن بە رێکخراوێکی تیرۆریستی و ئەنجامدەری کودیتای 15 ی حوزەیرانی 2016 راگەیاندووە . 

بە دوای کودیتا ناکامەکەدا ، 251 کەس کوژران و نزیکەی 2200 کەس بریندار بوون .  

سەرپەیڤ