شوبات 09, 2021 11:16 Asia/Tehran
  • ھەڵاواردنی دژی کورد  لەمەڕ دابەشکردنی پێکوتەی کۆرۆنا لە تورکیا

سەرچاوە کوردییەکان باسی ھەڵاواردنی دژی کوردانیان کردووە لەمەڕ دابەشکردنی پێکوتەی کۆرۆنا لە تورکیا.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس، بە پێی ڕێژە بڵاو کراوەکان لە لایەن وەزارەتی تەندروستیی تورکیاوە، ڕادەی کوتان لە پارێزگا کوردنشینەکانی ئەم وڵاتە لە چاو حەشیمەتەکەیان گەلێک کەمتر لە ناوچەکانی دیکەی تورکیایە.

ھەتا ئێستا بە شێوەی مام ناوەندی پتر لە سەدی چواری تێکڕای حەشیمەتی تورکیا لە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤاکسینە کراون، بەڵام پشکی پارێزگا کوردنشینەکانی ئەم وڵاتە لەم ڕادەیە گەلێک کەمترە.

دەوڵەتی تورکیا گرێبەستی کڕینی ١٠ ملوێن دوز پێکوتەی چینیی کۆرۆنای بە نالوی «سینۆڤاک» لەگەڵ کۆمپانیە وەبەرھێنەرەکەی واژۆ کردووەو بە گەییشتنی چەند ملوێن لەم ڤەکسین و پێکوتەیە لە ئێستادا ھەڵمەتی کوتان لە سەرتاسەری ئەم وڵاتە دەستی پێکراوە.

وەزارەتی تەندروستیی تورکیا شەوی سێ شەممە ڕایگەیاند: ھەتا ئێستا دوو ملوێن و ٥٣٩ ھەزارو ٥٥٩ کەس لەم وڵاتە توشی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھاتوون کە لەم ژمارەیە ٢٦ ھەزارو ٩٠٠ کەسیان گیانیان لە دەست داوە.

ئاستی توشبوون و مردن لە بەر کۆرۆنا لە تورکیا لە ماوەی ڕۆ ژانی ئەم دواییە جارێکی تر ڕووی لە ھەڵکشان کردووە.

سەرپەیڤ