دادگایی کرانی سەرکردەی تاقمی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i392686-دادگایی_کرانی_سەرکردەی_تاقمی_تیرۆریستیی_ئەلقاعیدە_لە_تورکیا
«خالیس بایانجوک» ناسراو بە «ئەبو ھەنزەلە» سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی ئەلقاعیدە، دوای ێۆڵبەست کران و دادگایی لە تورکیا ١٢ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بۆ بڕایەوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
شوبات 09, 2021 10:39 Asia/Tehran
  • دادگایی کرانی سەرکردەی تاقمی تیرۆریستیی ئەلقاعیدە لە تورکیا

«خالیس بایانجوک» ناسراو بە «ئەبو ھەنزەلە» سەرکردەی تاقمی تیرۆریستی ئەلقاعیدە، دوای ێۆڵبەست کران و دادگایی لە تورکیا ١٢ ساڵ و شەش مانگ زیندانی بۆ بڕایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، دادگەی تورکیا وەڕی خستنی تۆڕی تیرۆری چەکدارانەو سەرکردایەتی کردنی لە تورکیادا بە تاوانەکانی ئەم ئەندامەی ئەلقاعیدە زانیوە.

دەوڵەتی تورکیا بەرلەمە تۆمەتی ھاوکاری کردن لەگەڵ ئەندامانی تاقمی تیرۆریستی داعشی لە سەر بوو، کەچی لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە ئۆپراسیۆنی ڕواڵەتیانەی زۆری بۆ بەرنگار بوونەوەی تاقمگەلی تیرۆریستیی وەک داعش و ئەلقاعیدە لە شارە جۆربەجۆرەکان و بە تایبەت ئەستەمۆڵ و ئانکارا ئەنجام داوە.