شوبات 11, 2021 07:14 Asia/Tehran
  • جەختی «ئەردوغان» لە سەر ئامادە کرانی یاسای بنەڕەتیی تازەی تورکیا

سەرۆک کۆماری تورکیا، داوای داکۆکیی لایەنە سیاسییەکانی ئەم وڵاتەی کرد بۆ ئامادە کردنی یاسای بنەڕەتیی تازەی تورکیا.

بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «تی ئاڕ تی» ،« ڕەجەب تەیب ئەردوغان» ڕۆژی چوارشەممە لە لێدوانێکدا وتی: ھەوڵ دەدات بە داکۆکیی لایەنە سیاسییەکانی تورکیا، بەرنووسی یاسای بنەڕەتیی تازەی ئەم وڵاتە پەسەند کات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە بەرلەمە بڕێک لە لایەنەکانی تورکیا لەگەڵ پێشنیاری بەرنووسی یاسای بنەڕەتیی تازەی «ئەردوغان» نەیارەتییان کردو وتیان: بەم کارە ئامێرەکانی دەستەڵاتی نێوخۆیی «ئەردوغان» زیاتر دەبێت.

دەوڵەتی تورکیا چوارساڵ لەمەوپێش لە ساڵی ٢٠١٧ لەپاش کودەتا سەرنەگرتووەکەی دژی دەوڵەت، یاسایەکی بنەڕەتیی تازەی بە پێی خواستی ئەردوغان و پاش بەرپاکردنی ڕاپرسیی گشتی دانا بوو کە بە گوێرەیەوە سیستێمی حکومەتیی ئەم وڵاتە لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆک کۆمارەتیی گۆڕدرا.

سەرپەیڤ