بانگێشتنی ئەردوغان بۆ بەشداری لە ئامادە کردنی یاسای بنەڕەتیی تازەی تورکیا
سەرۆک کۆماری تورکیا بانگەشەی کرد، یاسای بنەڕەتیی ئێستای ئەم وڵاتە شیاوی جەماوەری تورکیا نییە.
بە پێی ڕاپۆرتی تەلەفزیۆنی دەوڵەتیی تورکیا، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» داوای لە تەواوی لایەنە سیاسیەکانی تورکیا کرد کە شان بە شانی دەوڵەت لە ھەموار کردنەوەی یاسای بنەڕەتیی تازەدا بەشدار بن.
ئەمە لە ۆخێکدایە کە گەلێک لە ڕێبەران و سەرکردەکانی پارتەکانی تورکیا بە تایبەت پارتەکوردییەکان ئەو ھەنگاوەی ئەردوغان بە ھەوڵدانێک لە ئاراستەی چەسپاندنی دەستەڵاتی خۆی لێک دەدەنەوە.
بەرلەمە وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا ڕۆژی یەکشەممە لە لێدوانێکدا باسی ئەوەی کرد بوو کە وڵاتەکەی شیاوی یاسایەکی بنەڕەتیی باشترە کە بتوانێ ھەموو ھەوڵێکی دەستوەردەرانەی نادیموکراسی لە ڕەوتی سیاسیی لە سەرووی ھەموویانەوە کودەتا سەربازییەکان پوچەڵ کاتەوە.
«ئیبراھیم کاڵین»ئەوەشی وتبوو کە، ھەرجارەو کە لە تورکیا دا کودەتایەک ڕوو دەدات، ڕەوتی پێشکەوتنی ئەم وڵاتە خاوتر دەبێتەوە.