ئادار 22, 2021 11:48 Asia/Tehran
  • دوای گۆڕینی سەرۆکی بانکی ناوەندی،بەھای لیرەی تورکیا 17% دابەزی

لەماوەی هەفتەیەکدا بەهۆی بڕیارێکی رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ گۆڕینی سەرۆکی بانکی ناوەندی وڵاتەکەی، بەهای لیرەی تورکی 17%ی بەهاکەی لەدەستداوە و ئەوەش مەترسی دروستکردوە لەسەر دەستوەردانی سیاسی لەداهاتوی کاروباری سەرۆکی نوێی بانکی ناوەندی لەو وڵاتەدا.

بەهۆی بڕیاری لابردنی "ئەجبالیش"  لیرەی تورکی 17%ی بەهاکەی لەدەستدا

لەساڵی 2014ەوە سەرۆک کۆماری تورکیا چوار پارێزگاری بانکی ناوەندی لەکار دورخستونەتەوە کە سێ بەرپرسیان لە 21 مانگی رابردودا گۆڕدراون و دواینیان "ناجی ئەجبال" بو کە بەهۆی بڕیارێکی بۆ زیادکردنی نرخی سود لەسەرکار لابراوە، بەهۆی بڕیاری لابردنی "ئەجبالیش"  لیرەی تورکی 17%ی بەهاکەی لەدەستدا.

هاوکات لەسەردەمی "ناجی ئەجبال" پارێزگاری لەسەرکارلابراوی بانکی ناوەندی بەهای لیرە لەبازارە داراییەکاندا بەڕێژەی  3.1٪  بەرزبوەوە و ئەوەش وەک جۆرێک لەگەشەکردنەوەی دراوی ئەو وڵاتە ناوبرا دوای ماوەیەکی زۆر لەلاوازی مامەڵەپێوەکردنی لەلایەن وەبەر‌هێنەرانەوە، هەروەها چاوەڕێ دەکرێت سەرۆک کۆماری تورکیا گۆڕانکارییەکی فراوان لە وەزارەتی دارایی وڵاتەکەیدا بکات و ناجێگری سیاسەتی بانکی ناوەندیش بوەتە مایەی نادڵنیایی وەبەر‌هێنەران لەو وڵاتەدا.

بەگوێرەی نرخی دراو لەبازارە داراییەکانی تورکیا ئەمڕۆ دوشەممە هەر 100 (سەد) دۆلارێکی ئەمریکی بەرامبەرە بە 792 (حەود سەد و نەود دو) لیرەی تورکی.

مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوش بەهۆی سەپاندنی سزای ئابوری لە لایەن یەکێتی ئەوروپا بەسەر تورکیا و بەردەوامی هەڵئاوسانی ئابوریی، نرخی لیرەی تورکی گەیشتە نزمترین ئاست کە لە مێژودا تۆماریکردبێت، بەجۆرێک نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە 763 لیرەی تورکی مامەڵەی پێوەکرا.

سەرپەیڤ