ھەگەری ئاڵوگۆڕ لە کابینەی دەوڵەتی تورکیا
ئادار 23, 2021 21:54 Asia/Tehran
یاریدەری پارتی دادوگەشە ڕوودانی ئاڵوگۆڕ لە کابینەی دەوڵەتی تورکیای بە دوورەپەرێزی لێ نەکراو زانی.
بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، «ماھیر ئوناڵ» یاریدەری پارتی دادوگەشەی تورکیا لە پەیوەندی لەگەڵ ھێندێک دەنگۆی ھاوپەیوەند بە ڕوودانی ئاڵوگۆڕ لە کابینەی دەوڵەتی ئەم وڵاتە وتی: بە دڵنیاییەوە ئەنجام گرتنی ھێندێک ئاڵوگۆڕ دەتوانێ گیانێکی تازە وەبەر تێکڕای ئەم سیستێمەدا بکات.
ئۆناڵ وتیشی:«ڕەجەب تەیب ئەردوغان»ی سەرۆک کۆماری تورکیاش بە سەرنجدانی ئەو ئامانجانەی کە بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە بەرچاو گیراوە، دیارە جیا لە ئاڵوگۆڕی حیزبی ھێندێک ئاڵوگۆڕ لە کابینەی دەوڵەتیش دا بەدی دێنێ.