نیسان 06, 2021 18:58 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئەردوغان بەرامبەر بە بەیاننامەی ژەنراڵە خانەنشین کراوەکانی ھێزی دەریایی

سەرۆک کۆماری تورکیا بەرامبەر بە بەیاننامەی ١٠٤ی ژەنراڵە خانەنشین کراوەکانی ھێزی دەریایی ئەم وڵاتە بە توندی کاردانەوەی پیشان دا کە تیای دا لەمەڕ بڕێک گۆڕانکاریی نێوخۆیی و لەوانە باسی بازنەی دەستەڵاتی ئەردوغان بۆ ھەڵوەشاندنەوەی پەیمانی «مۆنترۆ» سەبارەت بە کۆنترۆڵی دەریایی لە گەرووەکانی «بۆسفۆر» و «چاناک قەڵا» پێشوازی کراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی «یەنی شەفەق» چاپی تورکیا «ڕەجەب تەیب ئەردوغان، وتی: ئەم ھەنگاوە لە وڵاتێکدا کە گەلێک جار دەرکرانی بەیاننامەی لەشکریان و کودەتای بە خۆیەوە بینیوە قەت جێگای قەبوڵ نییە.

وتیشی: وەڵامی ئەوانەی کە بەوپەڕی پڕکێشیەوە ھەڕەشەیان لە خەڵک و دەوڵەت کردووە، ھاوڕێ لەگەڵ خەڵکی تورکیا دەدەینەوە.

ناوبراو بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە کۆمەڵێک دەڵێن نابێ بابەتەکە گەورە بکرێتەوە، وتیشی: ئەو شاڵاوانەی کە لە ساڵانی ڕابردوودا دیموکراسیی لە تورکیای کردە ئامانج، بە زۆری دوای دەرچوونی وەھا بەیاننامەگەلێک ڕوویان دا.

سەرۆک کۆماری تورکیا ھەروەھا وێڕای ئاماژە کردن بە باس و خواستی ھاوپەیوەند بە پەیمانی «مۆنترۆ» وتی: دەستکەوتەکانی ئەم پەیمانە بۆ تورکیا بە گرینگ دەزانین و ھەتا کاتێک کە ھەلی پەیمانێکی باشترمان بۆ نەڕەخسێت، پابەندی دەبین.

ئەردوغان وتیشی: داوەری کردن لە بارەی کەسانی پاوانخواز کە بۆ دەست خستنی دەستەڵات ئامادەن ئەم وڵاتە بەرەو فەوتان و لەنێوچوون پاڵ پێوە بنێن، دەسپێرین بە خەڵک.

ئەردوغان پارتی کۆماریخوازی گەل گەورەترین پارتی نەیاری دەوڵەتی لە پەرلەمانی تورکیا بەوە تۆمەتبار کرد کە ھاندەری دەرکرانی وەھا بەیاننامەیەک بووە.

سەرپەیڤ