ئەردوغان:دوژمنایەتی کردنی ئیسلام وەک خانەکانی شێرپەنجە خەریکە پەرە دەستێنێ
ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاندووە: لە زۆر ناوچەی جیھان بە تایبەتی لە رۆژئاوا، دوژمنایەتی کردنی ئایینی پیرۆزی ئیسلام وەک خانەکانی شێرپەنجە لخەریکە پەرە دەستێنێ.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆی تورکیا،ڕۆژی سێشەممە «رەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە سیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی «میدیا و ئیسلام ترسێن کردن» وتارێکی پێشکەیش کرد و تێیدا رایگەیاند، لە زۆر ناوچەی جیھان بە تایبەتی رۆژئاوا، دوژمنایەتی کردنی ئیسلام وەک خانەکانی شێرپەنجە خەریکە پەرە دەستێنێ.
ئەردوغان وتیشی:ستراتیژیای بە شەیتان کردنی موسوڵمانان، کە حکومەتی ئەمریکا دوای ھێرشەکانی ١١-ی سێپتێمبەر دەستی پێ کردووە، لەسەر کولتوری زۆر کۆمەڵگا کە بۆ خۆی دوژمنایەتی کردنی ئیسلامی تێدایە، کاریگەریی داناوە.
سەرۆکی تورکیا ئاماژەی بەوەش کرد: ئەوانەی لە میانەی جەنگی جیھانیی دوەمدا جولەکەکانیان کردە ئامانج، ئێستا موسڵمانانیان بە ئامانج گرتووە.
ئاشکراشیکرد،ئێمە زۆر باش دەزانین کە ئەو ڕەگەزپەرستییە تازەیەی بەرامبەر موسڵمانان پەیڕەودەکرێت و وڵاتانی رۆژئاوا دەیانەوێت لەژێر ناوی «ئیسلام ترسێن کردن» کەمێک نەرمتر نیشانی بدەن لە راستیدا دژایەتیکردنی ئیسلامە.