حوزه‌یران 13, 2021 18:43 Asia/Tehran
  • کارەساتی ژینگەیی موسیلاژ لە تورکیا

کارەساتی ژینگەیی موسیلاژ لە دەریای مەڕمەڕە و پەرەسەندنی رۆژ لە دوای رۆژی ، خەوی لە چاوی کاربەدەستانی تورکیا زڕاندووە .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران لە ئانکاراوە ، ئەوە گەورەترین کارەساتی ژینگەی جیھانیی لە جۆی موسیلاژە کە دوای دەسپێبوون لە لێوارەکانی دەریای مەڕمەڕە ، ئێستا گەیشتووەتە ھەردوو دەریای رەش و ئیژە و بگرە لێوارە دوورترەکانیش . 

ئەم راپۆرە دەڵێ بە ھۆی لانەکردنەوەی حکومەتی تورکیا و نەبوونی پاڵاوگەی کافی و بەتاڵکردنی راستەوخۆی پاشەرۆ و ئاوەڕۆ و گۆڕانی دۆخی ئیقلیمی و کەشو ھەوا ، ئێستا کارەکە وای لێھاتووە بەرپرسانی ژینگەیی بریتی لە حکومەتی و تایبەتی بۆ بەرزەفتکردنی ئەم کارەساتە وەخۆ کەوتوون . 

قوڵایی کارەساتە ژینگەییەکە ئەوەندەیە کە جیا لە ھەڕەشەی جددی ئاوەژیەکان ، گوزەرانی ماسیگران و خاوەن پیشەکانی لێوارەکانی ئەستەموڵ و شارە لێوارەکانی دیکە تورکیا و گەشتیاریی ئەم وڵاتەی خستووەتە کێشەوە  .

سەرپەیڤ