ھەدەپە:زیاتر لە 1600 دەستگیرکراوی ئۆپۆزیسیۆن لە زیندانەکانی تورکیا ژیانیان لە مەترسیدایە
حوزهیران 20, 2021 16:18 Asia/Tehran
پارتی دیموکراتی گەلان ڕایدەگەیەنێت، زیاتر لە ھەزار و ٦٠٠ دەستگیرکراوی سیاسیی ئۆپۆزیسیۆن لە زیندانەکانی تورکیا ژیانیان لە مەترسیدایە.
بەپێی هەواڵی میدیای خەڵک ، پارتی دیموکراتی گەلان (ھەدەپە) ڕایگەیاند، ھەزار و ٦٠٥ دەستگیرکراوی سیاسی و ئەندامی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆن، لە زیندانەکانی تورکیا بەھۆی تووشبوونیان بە نەخۆشی درێژخایەن و کوشندەوە ژیانیان لە مەترسیدایە.
هەروەها ڕایدەگەیەنێت لەو ژمارەیە ٦٠٤ زیندانییان باری تەندروستیان زۆر خراپە و پێویستیان بە چاودێری وردی پزیشکی ھەیە.
ھەدەپە داوای لە پەرلەمانی تورکیا کردووە پڕۆژەیێک گەلاڵە بکات، بۆ دەرکردنی بڕیاری لێبوردن، بۆ ئەو زیندانیانەی گیرۆدەی نەخۆشی کوشندە بوون.