ته‌مووز 02, 2021 07:03 Asia/Tehran
  • تورکیا بە فەرمی لە کۆنوانسیۆنی بەرنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان کشایەوە

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» ڕۆژی پێنج شەممە بەڵگەنامەی کشانەوەی تورکیا لە کۆنوانسیۆنی ئەستەمۆڵی کە ساڵی ٢٠١١ بۆ بەرنگار بوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان ئامادە کرابوو، واژۆ کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا بە گێڕانەوە لە «یۆرۆنیوز»، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا پێشتر لە مانگی مارس دا بڕیاری دەوڵەتەکەی بۆ کشانەوە لەم پەیمانە نێونەتەوەییە ڕاگەیاند بوو کە لە ئەنجام دا ڕەخنەی زۆری لە نێوخۆی وڵات و ھەروەھا لای ھاوپەیمانەکانی ڕۆژئاوایی ئانکارا ورووژاند.

ئەم کۆموانسیۆنە نێونەتەوەییە کە «کۆنوانسیۆنی ئەستەمۆڵ»یشی پێ دەگوترێت، لە ساڵی ٢٠١١دا لە لایەن وەزیرانی دەرەوەی ٤٧ وڵاتی ئەورووپی داگری تورکیاو یەکێتیی ئەورووپا لە ئەستەمۆڵ دا پەسەند کرا. ئامانج لە ئاژۆ کرانی ئەم پەیماننامەیە پێشگرتن بە ڕوودانی ھەموو جۆرە توندوتیژییەک دژی ئافرەتان و توندوتیژیی نێو بنەماڵە بوو.

تورکیا ھۆکاری کشانەوە لەم کۆنوانسیۆنەی بەرنگار بوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتانی بۆ ھەوڵدان لە ئاراستەی ڕاگرتن و پاراستنی بنەماڵەکان گەڕاندووەتەوە.

ھەڵسوڕاوانی بواری مافی ئافرەتان لەو باوەڕەدان کە ئەم کۆنوانسیۆنە قەت لە تورکیادا بە ڕێک و پێکی ڕەچاوو جێبەجێ نەکراوەو لە سەروبەندی واژۆکرانی بەڵگەنامەی کشانەوەکەش لە زۆرێک لە شارە گەورەکانی تورکیا خۆپیشاندانی ناڕەھایانەیان بەرپا کرد.

سەرپەیڤ