قۆڵبەستکرانی حەوت کەس بە تۆمەتنی ھاوکاری کردن لەگەڵ داعش لە تورکیا
ھێزەکانی ئاسایشتی تورکیا حەوت گومانلێکراو بە ئەندامەتی و ھاوکاری کردنی تاقمی تیرۆریستی داعشیان لە شاری ئانکارا قۆڵبەست کرد.
ئەم حەوت کەسە لە ئۆپراسیۆنی ھێزەکانی دژەتیرۆری پۆلیس لە ١٥ شوێنی جۆربەجۆری ئانکارای پێتخت قۆڵبەست کران.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، قۆڵبەست کراوان شارومەندی بیانین کە لە ڕێگای جۆربەجۆرەوە خۆیانیان گەیاندووەتە تورکیاو لە گەڵ تیرۆریستانی ناوچەکانی تێکھەڵچوون لە عێراق و سووریا لە پەیوەندی دا بوون.
بە پێی ڕێژەیەک کە وەزارەتی نێوخۆی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، ھێزەکانی ئاسایشتی ئەم وڵاتە لە ماوەی حەوت مانگی ڕابردوو ھەزارو ٥٢٣ گومانلێکراوی داعشیان ڕاپێچ کردووەو یان کوشتوویانن.
پێشتر ئانکارا تۆمەتی ھاوکاری کردنی ئەندامانی تاقمۆکەی تیرۆریستی داعشی لە سەر بوو، کەچی لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە لە بەر ھەست بە مەترسی کردن لە بەر بوونی ئەم تیرۆریستانە لە تورکیا، بە بەربڵاوی دەستی کردووە بە بەرنگار بوونەوەو پێشگرتن بە ھاتنیان بۆ نێو خاکی تورکیا.