ئه‌یلوول 19, 2021 15:37 Asia/Tehran
  • بڕیاری تورکیا بۆ چێکردنی ڕێئاکتۆری ناڤۆکیی تازە

سەرۆک کۆماری تورکیا باسی دەست پێ بوونی قۆناغەکانی ڕێئاکتۆرگەلی تازەی کرد لە ویلایەتی «سینۆپ» و ناوچەی «توراکیا» لە باکووری ڕۆژئاوای ئەم وڵاتە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئەمڕۆ یەکشەممەی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» دوێنێ شەممە لە ھەژماری فەیسبوکەکەی دا ھێندێک وێنەی لە بارەی ئەو کۆبوونەوەیەی کە ڕۆژی ھەینی لەگەڵ لاوانی زانکۆیی لە پارێزگای «مێرسین»ی باشووری ترکیا بەرپای کرد بوو، بڵاو کردەوە.

ناوبراو لە لێدوانەکەی دا لەم دیدارە وتی: پرۆژەکانی پرۆژەکانی وزەی ناڤۆکی لە   ویلایەتی «سینۆپ» و ناوچەی «توراکیا» ھێزی وزە بووژان ھەڵگرەکان پەرە پێ دەداو یارمەتیی کەم کرانەوەی نرخەکان دەدات.

وتیشی: ھێزگەی ناڤۆکیی «ئاکۆ کۆیۆ» کە لە ئێستادا لە «مێرسین» دا خەریکە دروست دەکرێت، دەبێتە سەرمەشقێک بۆ پرۆژە تازەکان و ڕۆڵێکی گرینگ لە دابین کردنی ئاسایشتی کرێکاران دەگێڕێت.

بە قسەی ئەردوغان، تورکیا ١٣ ھەزار ئەندازیاری پیپۆڕی لە بواری وزەی ناڤۆکی دا ھەیەو ئەم ژمارەیەش پەرە دەستێنێ کە ئەمەش بە مانای پێگەیاندنی پێشوەختی کرێکارانە بۆ بنکەکانی دووھەم و سێھەم.

وتیشی: دەوڵەتەکەی بەنیازە یەکەم یەکەی «ئاکۆکۆیۆ» لە نیوەی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ بخاتەگەڕ و ھەوڵ دەدات ھەتا سێ یەکەی دیکەش دەستبەجێ ئامادە بکات.

سەرپەیڤ