لایەنەکانی تورکیا داوای گۆڕدرانی میکانیزمی حکومەتی وڵاتەکەیان دەکەن
شەش پارتی تورکیا خوازیاری گۆڕدرانی میکانیزمی حکومەتی وڵاتەکەیان و گەڕانەوەی حکومەتی پەرلەمانی دەکەن.
بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، نوێنەرانی ٦ پارتی سیاسی لە پەرلەمانی تورکیا لە بەیاننامەیەک دا وێڕای پێداگرتن لە سەر پێویستیی گۆڕدرانی ھەمدیسانی میکانیزمی سیاسیی ئەم وڵاتە، داوای گواستنەوەی دەستەڵات لە سیستێمی سەرۆک کۆمارەتی بۆ پەرلەمانییان کردووە.
پارتی کۆماری خوازی گەلی تورکیا بە سەرۆکایەتیی «کەمال قلیچدار ئوغلو»، چاک پارتی بە سەرۆکایەتیی «مراڵ ئاکشنەر»، پارتی بەختەوەری بە سەرۆکایەتیی «تەمەڵ کراملا ئوغلو»ی ئیسلامخواز، پارتی بازدان و دیموکراسی بە سەرۆکایەتیی «عەلی باباجان»، پارتی داھاتوو بە سەرۆکایەتیی «ئەحمەد داوود ئوغلو» و پارتی دیموکرات بە سەرۆکایەتیی «گوڵتیکن ئۆیساڵ» واژۆکەرانی بەیاننامەکەن .
«قلیچدار ئوغلو» وتوویەتی: دڵنیاین کە لە یەکەم ھەڵبژاردن دا «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» بە خواست و حەزی گەل و بە شێوەیەکی دیموکراسیانە لە دەستەڵات وەلا دەنرێت.
«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» لە ڕاپرسیی گشتی یاسای بنەڕەتیی ساڵی ٢٠١٧ بە دەستخستنی لەسەدا ٥١ی تێکڕای دەنگەکان سیستێمی حکومەتیی تورکیای لە پەرلەمانییەوە بۆ سەرۆکایەتیی گۆڕی.