تشرینی یه‌که‌م 22, 2021 09:44 Asia/Tehran
  • دابەزینی دووبارەی ئاستی بایەخی یەکەی دراڤی نیشتیمانیی تورکیا

بایەخی لیری یەکەی دراڤی نیشتیمانیی تورکیا ھەروا خەریکی ڕەوتێکی داکشان بە خۆیەوە دەبینێت و بەردەوام لە بایەخی کەم دەبێتەوە.

بانکی ناوەندیی تورکیا لە کۆبوونەوەی ڕۆژی پێنج شەممە کە بۆ بڕیاردان لە بارەی نرخی سود بەرپا کرا، ئاستی سودی بانکیی بە لە سەدا دوو دابەزاندنەوە لە سەدای ١٨ەوە بۆ سەدی ١٦ کەم کردەوە.

دوابەدوای ڕاگەیاندنی ئەم بڕیارەی بانکی ناوەندی، بایەخی لیری تورکیا لە ھەمبەر دراھیە بیانییەکان کە دوابەدوای دابەزینی لەسەدا یەکی نرخی سودی بانکی لە مانگی دابردوداو گۆڕدرانی شەوانەی سق یاریدەری بانکی ناوەندی، ڕەوتی داڕووخانی گرتبووە بەر، بە خێراییەکی زیاترەوە ئەو ڕەوتەی بەردەوام کرد.

لە ئێستادا دۆلارێکی ئەمریکی لە بازاڕە دراڤییەکانی تورکیا ٩/٤٨ لیر مامەڵەی پێوە دەکرێت کە ئەمەش زیاترین ڕادەیە لە مێژووی تورکیادا.

زۆرێک لە بڵاوکراوەکانی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» بە بەرپرسی بشێوی و دابەزینی بایەخی لیری دراڤی نیشتیمانیی تورکیا دەزانن. 

سەرپەیڤ