تشرینی یه‌که‌م 22, 2021 13:20 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی ئانکارا بەرامبەر دانرانی ناوی لە پێڕستی «FATF»

تاقمی ھەنگاوی دراڤیی«FATF» ناوی وڵاتی تورکیای خستە نێو پێڕستی ئەم تاقمەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆو تەلەفزیۆنی ئێران، وەزارەتی کاروباری دەرەوەی تورکیا بڕیاری تاقمی ھەنگاوی دراڤیی«FATF»ی لەمەڕ خستنە ژێر چاودێریی ئەم وڵاتەی لە بەر خەمسارد بوونی لە خەباتی دژی سپی کردنەوەی پارەو داکۆکبی کردن لە تیرۆریزم بە بڕیارێکی نادادگەرانە زانی.

تاقمی ھەنگاوی دراڤیی نێونەتەوەیی «FATF» ڕۆژی پێنج شەممە وڵاتانی تورکیا، ئۆردۆن و مالیی لە بەر کەمتەرخەمی نواندنیانلە بەرنگار بوونەوەی سپی کردنەوەی پارەو ھەروەھا بارەبووی تیرۆریزم، خستنە نێو پێڕستەکەی ڕەشەکەی خۆیەوە.

 

سەرپەیڤ