پەیامی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» بۆ سەرۆک وەزیرانی عێرق
تشرینی دووهم 11, 2021 17:18 Asia/Tehran
سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەیامێکدا بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق ھێرشی تیرۆریستیی سەر ناوبراوی ئیدانە کرد.
بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ھەواڵیی ڕووسیا ئەلیەوم، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ پێنج شەممە لە پەیامێکدا بۆ«مستەفا کازمی» سەرۆک وەزیرانی عێراق وتی: ھێرشی تیرۆریستی لەو وڵاتەدا فەکتەرێکی فەشەل ھێناوە.
«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» ھەروەھا وتیشی: تورکیا سوورە لە سەر ئەوەی کە داکۆکیی لێبڕاوانەی خۆی لە دەوڵەتی عێراق لە خەباتی دژی تیرۆریزم بەردەوام کات.
ئەم پەیامەی ئەردوغان لە کاتێکدایە کە تورکیا بە بیانووی خەباتی دژی تیرۆریزم گەلێک جار ھێرشی کردووەتە سەر باکووری عێراق و ھەروا لە ھێندێک لە ناوچەکانی عێراق ئامادەیە.