خۆپیشاندانی گەورەی دژی ئەردۆغان لە ئەستەموڵ
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i403417-خۆپیشاندانی_گەورەی_دژی_ئەردۆغان_لە_ئەستەموڵ
هەزاران تورکیەیی ئەمڕۆ یەکشەمە لە گۆڕەپانی کارتالی ئەستەموڵ لە ژێر باراندا و بۆ دژایەتی لە گەڵ بەرزبوونەوەی نرخەکان و هەژاری، خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و سیاسەتە ئابوورییەکانی ئەردۆغانیان ئیدانە کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی یه‌که‌م 13, 2021 04:00 Asia/Tehran
  • خۆپیشاندانی گەورەی دژی ئەردۆغان لە ئەستەموڵ

هەزاران تورکیەیی ئەمڕۆ یەکشەمە لە گۆڕەپانی کارتالی ئەستەموڵ لە ژێر باراندا و بۆ دژایەتی لە گەڵ بەرزبوونەوەی نرخەکان و هەژاری، خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و سیاسەتە ئابوورییەکانی ئەردۆغانیان ئیدانە کرد.

هەزاران تورکیەیی دوێنێ یەکشەمە لە گۆڕەپانی کارتالی ئەستەموڵ لە ژێر باراندا و بۆ دژایەتی لە گەڵ بەرزبوونەوەی نرخەکان و هەژاری، خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و سیاسەتە ئابوورییەکانی ئەردۆغانیان ئیدانە کرد.

بە پێی راپۆرتی تورکیا ئالان، خۆپیشاندەران دروشمیان دەدا: "بەسە ئێمە دەمانەوێ بژین"، "درۆی دەمامک و مەودای کۆمەڵایەتی کۆتایی هات". ئەوان هەروەها سیاسەتەکانی پارتی داد و گەشە کە بەرزبوونەوەی ئاستی بێکاری و هەژاری بەدواوە بووە، ئیدانە دەکەن.

ئەم خۆپیشاندانە لە سەر داخوازی یەکێتی سەندیکاکانی کرێکارانی شۆڕشگێڕ بەڕێوە چوو. خۆپیشاندەران خوازیاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی مووچەن.

کەناڵی هەواڵدەریی سپوتنیکیش بە بڵاوکردنەوەی وێنەگەلێک لەم خۆپیشاندانە، نووسی: هەزاران کەس لە ئەستەموڵ دژی گرانی، هەژاری و نزم بوونی ئاستی مووچە خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد و داوای لە کار کشانەوەی دەوڵەتیان کرد.

شیاوی ئاماژەیە چەند حەوتەیەکە بایەخی لیری تورکیا زۆر دابەزیوە و لە زۆربەی شارەکاندا دژی ئەم دۆخە خۆپیشاندان بەڕێوە چووە.