کانونی یه‌که‌م 22, 2021 11:44 Asia/Tehran
  • قۆڵبەست کرانی دوو پەیامنێری تورک لە ڕووسیا بە تاوانی توندئاژۆیی

سەرچاوە ھەواڵدەرییەکان باسی قۆڵبەست کرانی دوو پەیامنێری ماڵپەڕێکی ھەواڵدەریی تورکیایان کردووە بە تاوانی پشتگری لە توندئاژۆیی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئیرنا، بڕێک لە میدیاکانی ڕووسیا لەوانە «ئۆسترۆف» ڕایانگەیاندووە، دوو پەیامنێری تورک بە ناوەکانی «نازگۆڵ کنژتای» و «ئەمین کاراچاک» کە بۆ ماڵپەڕی ھەواڵیی جی زی تی کار دەکەن لە کۆماری «خاکاسیا»ی ڕووسیا گیراون.

ئەم دوو پەیامنێرەی تورکیا لە کاتی ئامادە کردنی بەڵگەفیلمێک لە بارەی ژیانی کۆکەڵگای تورکەکانی کۆماری «خاکاسیا»ی ڕووسیا بوونە گە بە ھۆی فەرمانبەرانی خەباتی دژی توندئاژۆیی ڕووسیا لە بەردەم ھوتێلی شوێنی حەسانەوەیاندا دەستبەسەر کران.

لە ئێستادا دەست گیراوە بە سەر تەواوی کەل و پەلەکانیانداو ئەو فیلمەشیان کە تۆمار کردووە لە نێو براوەو تۆمەتی سیخوڕیشیان دراوەتە پاڵ.

ئەم پەیامنێرە تورکیانە گوێزراونەتەوە بۆ گرتووخانەیەکی کاتی لە «ئاباکان»ی ناوەندی کۆماری «خاکاسیا»و بڕیارە بەم زووانە لە ڕووسیا وەدەر بنرێن. 

کۆماری «خاکاسیا» بە ٦١ ھەرارو ٥٦٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە بەرینایی و ٥٣٢ ھەزار حەشیمەتەوە لە ڕۆژھەڵاتی سیبری دا ھەڵکەوتووە.

سەرپەیڤ