کانونی دوھەم 03, 2022 13:01 Asia/Tehran
  • بڕانەوەی هەزار و ٣٣٤ ساڵ زیندان بۆ ٦٧ ڕۆژنامەوانی تورکیا

راپۆرتی مانگانەی کۆمەڵی ڕۆژنامەنووسان نیشانی داوە تەنیا لە یەک مانگی کۆتایی ساڵی پێشووی زایینی ٦٧ ڕۆژنامەوانی تورکیا حوکمی هەزار و ٣٣٤ ساڵ زیندانیان بە سەردا سەپاوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تەنیا لە یەک مانگی کۆتایی ساڵی پێشووی زایینی دادستێنی تورکیا بۆ ٦٧ ڕۆژنامەوان داوای حوکمی هەزار و ٣٣٤ ساڵ زیندانی کردووە.

دەزگای داد لە شارە جۆربەجۆرەکانی تورکیا تەنیا بۆ ٦٧ ڕۆژنامەوان کە لە دادگادا ئامادە بوون، ئەم حوکمەی داوە. ئەم راپۆرتە هەروەها دەڵێ کردووە لە دواهەمین مانگی ساڵی ٢٠٢٢دا گوشار بۆ رۆژنامەوانان گەیشتۆتە بەرزترین ئاستی خۆی.

٨ هەواڵنێر کە پرۆسەی لێپرسینەوەیان گەیشتۆتە کۆتایی، بە ١٤ ساڵ و ٨ مانگ و ١٥ رۆژ زیندان مەحکووم کراون.

سەرپەیڤ