بەرپاکرانی کۆبوونەوەی ئۆنلاینی خۆڕاگری لە ھەمبەر ئیستیکباردا لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i404289-بەرپاکرانی_کۆبوونەوەی_ئۆنلاینی_خۆڕاگری_لە_ھەمبەر_ئیستیکباردا_لە_تورکیا
بە بۆنەی دووھەمین ساڵگەڕی شەھید بوونی سەردار سولەیمانی کۆبوونەوەی خۆڕاگری لە ھەمبەر ئیستیکبار بە ئامادە بوونی یاڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تورکیاو ئەنجومەنی لاوانی تورکیا بەرپا کرا.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
کانونی دوھەم 05, 2022 15:18 Asia/Tehran
  • بەرپاکرانی کۆبوونەوەی ئۆنلاینی خۆڕاگری لە ھەمبەر ئیستیکباردا لە تورکیا

بە بۆنەی دووھەمین ساڵگەڕی شەھید بوونی سەردار سولەیمانی کۆبوونەوەی خۆڕاگری لە ھەمبەر ئیستیکبار بە ئامادە بوونی یاڵوێزی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە تورکیاو ئەنجومەنی لاوانی تورکیا بەرپا کرا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆن، لە کۆبوونەوەی ئۆنلاینی «حۆڕاگری لە ھەمبەر ئیستیکبار»، «موحەممەد فەرازمەند» باڵوێزی ئێران لە تورکیا وێڕای شی کردنەوەی ڕۆڵی کارای شەھید «سەردار قاسم سولەیمانی» لە سەرکردایەتیی خۆڕاگری و لە ھێڵی پێشەوەی خەباتی دژی ئیستیکباری جیھانی لە ھەڵوێستەکانی یەکێتیی لاوانی تورکیا (TGB) لەمەڕ بەرگری کردن لە تەوەرەی خۆڕاگری و دژایەتی لە ھەمبەر سیاسەتی پاوانخوازانەو تیرۆریستیی ئیستیکباری جیھانی و زایونیزم ڕێزی گرت.

لە دانیشتنەکەدا ئەندامانی یەکێتیی لاوانی تورکیا بە دەربڕینی ئەمەی کە شەھید «سولەیمانی»، شەھیدی لاوانی تورکیاشە لە سەر بەردەوام کرانی ڕێبازی سەردار سولەیمانی جەختیان کرد.