کانونی دوھەم 16, 2022 08:28 Asia/Tehran
  • گرتنی لەشکەریان لە تورکیا بەردەوامە

دادئەستێنی پارێزگەی ئیزمیری تورکیا لە چوارچێوەی راگەیشتن بە دۆسیەی کودیتا لەم وڵاتە بڕیاری گرتنی بۆ 162 کەس دەرکرد .

بە پێی راپۆرتی ھەواڵدەریی رادیۆ تەلەفزیۆنی ئێران ، بە پێی ئەم بڕیارە ، ھێزەکانی پۆلیس و جەندرمەی تورکیا ، بە شێوەی ھاوکات ، لە 40 پارێزگا ھەڵمەتی گرتنیان ئەنجامدا . 

بە گوێرەی راپۆرتی پۆلیس ، تا ئێستا 160 کەس لەم کەسانە گیراون و کاری گرتنی تۆمەترانی دیکەش درێژەی ھەیە . 

101 کەس لە گیراوان لە ئەرتەش دان و ئەوانیتر کەسانێکن کە پێشتر لە سوپا دەرکراون . 

رۆژی رابردووش 19 ئەندامی باڵای پۆلیسی ئەم وڵاتە لە پێوەندی لە گەڵ دۆسیەی کۆدیتا دەرکرابوون ، گیران .

سەرپەیڤ