رۆژنامەیەکی تورکی: 872 ئەندامی پارتەکەی ئەردۆگان پێکەوە دەستیان لەکارکێشایەوە
رۆژی رابردوو 872 ئه‌ندامی پارتی داد و گه‌شه‌پێدان کە لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیاوە سەرۆکایەتی دەکرێت، دەستیان لەکارکێشایەوە و هۆکارەکەشیان بۆ "خراپی حوکمڕانی و ناڕەزایەتی"ـیان لەسیاسەتی حزبەکەیان گەڕاندوەتەوە.
رۆژنامەی ZAMANی تورکی بڵاویکردەوە ، که 872 ئه‌ندامی سه‌ر به به پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌ستیان له ئه‌ندامێتی حزبەکەیان کێشایه‌وه، ئەویش "به‌هۆی ناڕازیبونیان له چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌کردن، شێوازی پرینسیپی حزبی و ناڕەزایەتـیان لەسیاسەتی حزبەکەیان".
ئه‌ندامێکی باڵای ئه‌و پارته‌ش که نه‌یویستوه ناوی ئاشکرابکرێت رایگه‌یاندوه، "به‌رکه‌وتنی زۆر و توندوتیژانه له‌نێوان ئه‌ندامانی پارته‌که‌دا بونی هه‌یه به تایبه‌ت له شاری ئه‌ده‌نه، هه‌ر ئه‌و به‌ریه‌ککه‌وتن و رێککنه‌که‌وتنه‌ش ده‌بێته هۆی نانه‌وه‌ی پشێوی زیاتر".
باسی لەوەشکردوە، "له ڕۆژانی داهاتووشدا به‌هۆی مانه‌وه‌ی شێوازی سیاسه‌تکردن و نه‌مانی متمانه به‌م شێوه‌یه، گومانی تێدانییه که به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک بێت له ڕۆژانی داهاتودا ئه‌ندامی زیاتری پارته‌که ده‌ست له‌کار دەکێشنه‌وه