سەرۆکی رژێمی زایۆنی سەردانی تورکیا دەکات
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i405917-سەرۆکی_رژێمی_زایۆنی_سەردانی_تورکیا_دەکات
ئیسحاق هێرتزوگ سەرۆکی رژێمی زایۆنی 9 ی مارس ( چوارشەممە ) سەردانی تورکیا دەکات .
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
ئادار 07, 2022 04:12 Asia/Tehran
  • سەرۆکی رژێمی زایۆنی سەردانی تورکیا دەکات

ئیسحاق هێرتزوگ سەرۆکی رژێمی زایۆنی 9 ی مارس ( چوارشەممە ) سەردانی تورکیا دەکات .

تورکیا و رژێمی زایۆنی ساڵی 2018 و دوای ناکۆکیەکی گەورە باڵیۆزانی خۆیان دەرکرد و لەو کاتەوە تا ئێستا بە رواڵەت نێوانیان تێکچووە .

 بەپێی راپۆرتی تەرەتەی تورکیا ، فەرمانگەی پێوەندیەکانی سەرۆکایەتی تورکیا رایگەیاند : سەردانی دوو رۆژەی ئیسحاق هێرتزوگ  بۆ تورکیا لەسەر بانگێشتنی رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا دەبێ .

 بەپێی ئەم راپۆرە لە دانوستانی دوو لایەن بڕیارە هەموو لایەنەکانی پێوەندیی نێوان تورکیا و رژێمی زایۆنی تاووتوێ بکرێت .

کاربەدەستانی تورکیا هەروەها بەنیازن پێوەندی و هاریکاریی ناوچەیی خۆیان لە گەڵ رژێمی زایۆنی پەرەپێ بدەن .