ئادار 10, 2022 10:58 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: گەشتەکەی ھێرتزۆک بۆ تورکیا خاڵێکی وەرچەرخانە لە پەیوەندیی تورکیا لەگەڵ ئیسرائیل

سەرۆک کۆماری تورکیا لە پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەش دا لەگەڵ سەرۆکی ڕژێمی زایونی لە ئانکارا، گەشتی ناوبراوی بۆ وڵاتەکەی بە خاڵێکی وەرچەرخان لە پەیوەندیی ھەردووک لادا زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئانادۆلۆ، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیاو «ئیسحاق ھێرتزۆک» سەرۆکی ڕژێمی زایونی ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە دوای چاوپێکەوتنی یەکتر لە ئانکارا بەشداریی پرێس کۆنفرانسێکی ھاوبەشیان کرد.

سەرۆک کۆماری تورکیا لەو پرێس کۆنفرانسەدا وتی: دڵنیام کە گەشتی مێژوویی «ئیسحاق ھێرتزۆک» سەرۆکی ئیسرائیل بۆ تورکیا دەبێتە خاڵێکی وەرچەرخانی تازە لە پەیوەندیی نێوان ھەردووک لاداو ئامانجی ھاوبەشی ئێمە لەگەڵ ئیسرائیل بووژاندنەوەی دیالۆگی سیاسیی نێوان ھەردووک لایە بە پێی بەرژەوەندیی ھاوبەش و لە بەرچاو گرتنی ھیەستیاریی بەرامبەر.

ئەردوغان بانگەشەی ئەوەشی کرد کە ، پەرە سەندنی پەیوەندییەکانی نێوان تورکیاو ئیسرائیل بۆ ھەردووک لاو ھەروەھا ئاشتی و سەقامی ناوچەکە گرینگایەتییەکی تایبەتیی ھەیە.

سەرۆک کۆماری تورکیا ھیەروەھا لە بەشێکی تری قسەکانی وتیشی: لە وتووێژی لەگەڵ ھێرتزۆک دا جەختی لەوە کردووەتەوە کە تورکیا بۆ جێ و شوێنی قودس و پاراستنی شوناسی ئایینیی مزگەوتی ئەقسا و پیرۆزایەتییەکەی گرینگایەتییەکی تایبەتی دادەنێت.

سەرپەیڤ