کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری «سۆخۆ_٥٧» لە بەرنامەی کاری دەوڵەتی تورکیادایە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i406974-کڕینی_فڕۆکەی_شەڕکەری_سۆخۆ_٥٧_لە_بەرنامەی_کاری_دەوڵەتی_تورکیادایە
ڕۆژنامەیەکی تورکیا نووسی: ئەگەر بێتو کۆنگرێسی ئەمریکی کارشکێنی بکات لە مەڕ فرۆشتنی فڕۆکەی «ئێف-١٦ی بلاک»، کڕینی بەرەی پێنجەمی فڕۆکەی شەڕکەری «سۆخۆ_٥٧» ی چێکراوی ڕووسیا دەخرێتە نێو بەرنامەی کاری ئانکاراوە.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 11, 2022 21:47 Asia/Tehran
  • کڕینی فڕۆکەی شەڕکەری «سۆخۆ_٥٧» لە بەرنامەی کاری دەوڵەتی تورکیادایە

ڕۆژنامەیەکی تورکیا نووسی: ئەگەر بێتو کۆنگرێسی ئەمریکی کارشکێنی بکات لە مەڕ فرۆشتنی فڕۆکەی «ئێف-١٦ی بلاک»، کڕینی بەرەی پێنجەمی فڕۆکەی شەڕکەری «سۆخۆ_٥٧» ی چێکراوی ڕووسیا دەخرێتە نێو بەرنامەی کاری ئانکاراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فارس، ڕۆژنامەی «میلییەت»ی تورکیا نووسیویەتی: ئانکارا لە واشێنگتۆن ٤٠ فڕۆکەی شەڕکەری «ئێف-١٦»ی داوا کردووە کە ئەگەر ئەو داخوازییەی پەسەند نەکرێت، دیارە ئانکاراش بە دوای جێگرەوەدا دەگەڕێت لەوانە کڕینی بەرەی پێنجەمی فڕۆکەی شەڕکەری «سۆخۆ_٥٧» ی چێکراوی ڕووسیا.

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لەم دواییەدا وتبووی: ھێندێک پێشنیار بەڕێوەیە، بەڵام لە ئێستادا تەنیا دوو فڕۆکەی شەڕکەری ڕادارنەگر بێجگە لە ئێف_٣٥ خەریکە بەرھەم دێت کە یەکێکیان سۆخۆ_٥٧ی چێکراوی ڕووسیاو ئەوی دیکە جی_٢٠ی چێکراوی چینە.

ئەمریکاو ھێندێک لە ھاوپەیمانەکانی لە ڕێکخراوەی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) بانگەشەی ئەوە دەکەن کە کەڵک وەرگرتنی تورکیا لە سیستێمەکانی ئێس_٤٠٠ دەبێتە ھۆی ئەوەی کە ڕووسیا دەستی بە زانیارییە نھێنییەکانی تۆڕی بەرەڤانیی ناتۆ ڕابگات، کەچی کاربەدەستانی تورکیا ئەو بانگەشەیە ڕەت دەکەنەوە.