نیسان 16, 2022 11:40 Asia/Tehran
  • میدیاکانی تورکیا : هەناردەی گازی عێراق بۆ ئەوروپا ، تەوەری کۆبوونەوەکەی بارزانی و ئەردۆغان

سەرۆکی حکوومەتی هەرێم گەیشتە تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەرۆدغان سەرۆک کۆماری تورکیا کۆبووەوە و میدیاکانی تورکیاش دەڵێن گرنگترین تەوەری کۆبوونەوەکە پرسی هەناردە کردنی گازی سروشتیی عێراق بووە بۆ ئەورووپا.

 میدیاکانی تورکیا لەبارەی تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەی نێوان مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایانگەیاند، گرنگترین تەوەری سەردانەکەی مەسروور بارزانی و شاندەکەی یاوەری پرسی هەناردەکردنی گازی سروشتیی عێراق بووە بۆ ئەورووپا لەڕێگای تورکیاوە.

هەر لەمبارەوە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکوومەتی هەرێم ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا تاوتوێ کراوە و جەخت لە فراوان کردنی دەرفەتەکانی ھاریکاری لەپێناو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەدا کراوەتەوە.

سەرپەیڤ