ئەردوغان سوپاسی ھاوکاریی دەوڵەتی بەغداو ھەرێمی کوردستان دەکات بۆ بەرنگار بوونەوەی پەکەکە
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i407235-ئەردوغان_سوپاسی_ھاوکاریی_دەوڵەتی_بەغداو_ھەرێمی_کوردستان_دەکات_بۆ_بەرنگار_بوونەوەی_پەکەکە
«رەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا سوپاسی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد کە هاوکاریان بوون بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەکەکە لە باکووری عێراق.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
نیسان 20, 2022 12:53 Asia/Tehran
  • ئەردوغان سوپاسی ھاوکاریی دەوڵەتی بەغداو ھەرێمی کوردستان دەکات بۆ بەرنگار بوونەوەی پەکەکە

«رەجەب تەیب ئەردۆغان» سەرۆک کۆماری تورکیا سوپاسی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و هەرێمی کوردستانی کرد کە هاوکاریان بوون بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەکەکە لە باکووری عێراق.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی عێراق، ئەمرۆ چوارشەممە، «رەجەب تەیب ئەردۆغان»، سەرۆک کۆماری تورکیا و سەرۆکی ئاکپارتی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمان وتەیەکی پێشکەشکرد و ئاماژەی بەوە دا کە، چاومان لە خاکی هیچ وڵاتێک نییە، بەڵام دەمانەوێت ئاسایشت بچەسپێندرێت. بەهۆی ئۆپراسیۆنەکانمان بۆ ناو بنکە و بارەگاکانیان، چەندین ساڵە پەکەکە ناتوانێت هیچ چالاکییەک لەناو تورکیادا بکات و لە چالاکیمان خستوون و بەردەوامیش دەبین.

ئەردۆغان ڕاشیگەیاند: دەستمان بە ئۆپراسیۆنێکی دیکە کردووە، تاوەکو ئەو ناوچانە پاک بکەینەوە کە لەلایەن رێکخراوە تیرۆرستییەکانەوە لە باکووری عێراق داگیرکراون.

جەختیش دەکاتەوە لەوەی، ئامانجمان لە ئۆپراسیۆنەکەمان پاککردنەوەی خاکی عێراقە لە رێکخراوە تیرۆرستییەکان و گەرەنتیکردنی ئاسایشی سنوورەکانمان. ئێمە هەماهەنگیمان لەگەڵ حکومەتی عێراقیدا هەیە بۆ بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنەکە.