نیسان 22, 2022 11:35 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆماری تورکیا بەم زووانە سەردانی ئێران دەکات

سەرکۆنسولی تورکیا لە تەورێز ناوەندی پارێزگای ئازەربایحانی ڕۆژھەڵاتی ئێران، باسی گەشتی بەم زووانەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ تارانی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «ئێران پرێس»،«چەتین تانێر» سەرکۆنسولی تورکیا لە تەورێز ناوەندی پارێزگای ئازەربایحانی ڕۆژھەڵات و باکووری ڕۆژئاوای ئێران، ڕۆژی پێنج شەممە لە دیدار لەگەڵ «یونێس ژاڵە» سەرۆکی ژووری بازرگانی، پیشەسازی، کانزاو کشت و کاڵی تەورێز ، وێڕای ئاماژە کردن بە نزیکایەتیی کلتووریی نێوان دوو وڵات و ھەروەھا بارستایی زۆری ئازەربایجانی ڕۆژھەڵات لە سەر پێویستیی کەڵک وەرگرتن لەم بارستاییانە پێی داگرت و وتی: دەبێ بەستێن بۆ پەرە پێ دانی ھاوکاریی دوو قۆڵی خۆش بکرێت.

«چەتین تانێر» وێڕای ئاماژە کردن بە ڕەوتی خێرای ئابووریی جیھانی و پێویستیی ج وڵانەوە لەم ئاراستەیەدا وتیشی: کۆمپانیاکانی تورکیا ھۆکری سەرمایە نانەوە لە تەورێزن.

 

سەرپەیڤ