ئەردوغان: ملوێنێک پەنابەری سووری بە دڵخواز دەگەڕێنینەوە بۆ وڵاتەکەیان
سەرۆک کۆماری تورکیا رایگهیاند، بە پشتیوانیی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیی تورکیا و جیهان لە هەوڵی ڕاپەڕاندنی پڕۆژەیەکی نوێداین بۆ گەڕاندنەوەی دڵخوازی یەک ملیۆن پەنابەری سوری لە تورکیاوە بۆ سوریا.
«رەجەب تەیب ئەردۆعان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە رایگهیاند: خەریکی ئامادەکردنی پڕۆژەیەکی نوێین کە دەرفەتی ئەوە بۆ یەک ملیۆن خوشک و برای سوریمان دەڕەخسێنێت ھەتا بە شێوەی دڵخواز بگەڕێنەوە بۆ سوریا.
ئاماژهی بهوهشکرد، بۆ ئەوەی ئەگەر تاکو ئاستێکی دیاریکراویش بێت هەلومەرجی ژیانی ئەو هاووڵاتییانەی سووریا باش بکەین کە چەندین ساڵە لە ناوچە پارێزراوەکانی باکوری سوریا لەنێو خیوەتدا دەژین، رێوڕەسمی کردنەوە و رادەستکردنی ئەو خانووانە ئەنجام دەدەین کە تەواو بون. تاکو ئێستا لە کۆی حەفتاو حەوت هەزار خانو پەنجاو حەوت هەزارو سێسەدو شەش خانو تەواو کراون.
سەرۆک کۆماری تورکیا پێی لە سەر ئەوە داگرت کە،بە پشتیوانیی رێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنیی تورکیا و جیهان لە هەوڵی ڕاپەڕاندنی پڕۆژەیەکی نوێداین بۆ گەڕاندنەوەی دڵخوازی یەک ملیۆن پەنابەری سوری لە تورکیاوە بۆ سوریا.
ئەم قسانەی رەجەب تەیب ئەردوغانی سەرۆک کۆماری تورکیا لە رێگای ڤیدیۆ کۆنفرانسێکەوە ئاراستەکرا کە تایبەت بوو بە وتاردان بۆ رێوڕەسمی رادەستکردن و کردنەوەی ئەو خانووانەی کە لەژێر ناوونیشانی «پێکەوەین و لەگەڵ ئیدلەبین» لە لایەن فیدراسیۆنی سەندیکاکانی کارمەندان و وەقفی مرۆیی «مەهمەت ئاکیڤ» ئەنجام دەگرێت.