بی متمانەیی زۆرینەی خەڵکی تورکیا بە سەرۆک کۆمار
May 08, 2022 06:48 Asia/Tehran
زیاتر لەسەتی شەستی خەڵکی تورکیا بە کاریگەربوونی ھەوڵە ئابووریەکانی حکومەتی ئەردۆغان بێ متمانەن .
کێشە ئابووریەکانی تورکیا ئەم وڵاتەیان تووشی قەیرانێکی کەم وێنە کردووە و دابەزینی ئاستی خۆشەویست بوونی رەجەب تەییب ئەردۆغانی بەدواوە بووە .
ھەواڵدەریی فارس بە گێڕانەوە لە دامەزراوەی راپرسیی مێترۆپۆل راپۆریدا ، لە تورکیا لە ھەر 10 شارومەند ، 6 کەس رەجەب تەییب ئەردۆغانیان لە چارەسەرکردنی کێشە ئابورریەکان بە بێ توانا وەسف کردووە .
رۆژنامەکان و بە گشتیی میدیا حکومەیەکانی تورکیا لە راپۆرەکانی خۆیان دا ھەر رۆژ باسی گەشە و سەرکەوتنە ئابووریەکانی وڵات دەکەن ، بەڵام وێنە بڵاوکراوەکان لە رۆژنامەکانی بەرھەڵستکاری حکومەت ، سەرەی دوور و درێژ لە بەرامبەر نانەواخانە و فرۆشگاکان بۆ کڕینی نان و رۆنی ھەرزانبایی ، راستیەکانی ئابووریی تورکیا نیشان ئەدەن .