لەسەر کار لابرانی ١٠ پارێزگار لە تورکیا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i407866-لەسەر_کار_لابرانی_١٠_پارێزگار_لە_تورکیا
سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیاری لەسەرکار لابردنی ١٠ پارێزگای ئەم وڵاتەی دەرکرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 12, 2022 12:38 Asia/Tehran
  • لەسەر کار لابرانی ١٠ پارێزگار لە تورکیا

سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیاری لەسەرکار لابردنی ١٠ پارێزگای ئەم وڵاتەی دەرکرد.

بەم بڕیارە شەوانەیەی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا کە ئەمڕۆ بەیانی لە ڕۆژنامەی فەرمیی ئەم وڵاتەدا بڵاو بووەتەوە، شوێنی ئەرک بەجێ ھێنانی ٢٠ پارێزگاری دیکەش گۆڕدرا.

بە پێی ئەم بڕبارە پارێزگارانی پارێزگاکانی شانلی ئورفا، بولو، وان، دیاربەکر، بارتین، کایسەری، ئوشاک، کارامان، ئیسپارتا و ئافیون کاراحیسار لە پۆستەکانیان دوور خراونەتەوە.

لەنێوان ئەم پارێزگارە دەرکراوانە پارێزگارانی ئوشاک و ئافیون کاراحیسار پێشتر لە بارەی چۆنیەتیی ھەڵس و کەوتی دەوڵەت لەگەڵ ناڕازییانی «گزی پارک» لە ساڵی ٢٠١٣ دا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ڕەخنەیان گرتبوو.