ئەردۆغان ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردنی دەستپێکرد
رەجەب تەیب ئەردۆغان فەرمانێکی ئاراستەی بەڕێوەبەرانی هەڵمەتی بانگەشەی ئاکەپە و جێگر و سەرۆک شارەوانییەکانی ئاکەپە کرد بۆ دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بە دەستپێکردنی خولێکی نوێی گردبوونەوەکانی پارێزگاکان، هەڵمەتی هەڵبژاردنی پارتی داد و گەشەپێدان بۆ خولی داهاتووی هەڵبژاردنەکان دەستیپێکردووە.
ڕۆژنامەی "میللی گازێتە "باسی فەرمانە نوێیەکانی ئەردۆغانی کردووە بۆ سەرۆک شارەوانییەکان و سەرکردەکانی ئاکەپە لە پارێزگا جیاجیاکان .
ئەردۆغان لە فەرمانەکان دا داوای لە نوێنەران و سەرکردە و سەرۆک شارەوانییەکانی پارتەکەی کردووە "لەناو خەڵکدا بن و پەیوەندیی نزیکتر لەگەڵ خەڵک دا دروست بکەن".
بەپێی راپۆرتی رۆژنامەی "گازێتە"، بڕیارە لە سەرەتای مانگی حوزەیرانەوە ئەردۆغان لە هەرێمی ناوەڕاست و دواتریش لە پارێزگا جیاجیاکانی تورکیا گردبوونەوەی تەبلیغی ئەنجام بدات.
شایانی باسە بڕیارە لە مانگی حوزەیرانی 2023 هەڵبژاردنی داهاتووی سەرۆکایەتی کۆمار بەڕێوەبچێت.