May 18, 2022 12:11 Asia/Tehran
  • ئەردوغان دژایەتی لەگەڵ ئەندامەتیی سوئیدو فەنلاند لە ناتۆی دووپات کردەوە

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا بە ڕاگەیاندنی ئەمەی کە سوییدو فەنلاند ھەڵوێستی خۆیانیان لە بارەی تیرۆریزمەوە ڕوون نەکردووەتەوە، دژایەتیی تورکیا لەگەڵ ئەندامەتیی ئەو دوو وڵاتە لە ناتۆی دووپات کردەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند: ئەو وڵاتانەی کە تورکیا بایکۆت دەکەن، بە ئەندامەتییان لە ناتۆدا ناڵێین «بەڵێ».

سەرۆک کۆماری تورکیا جەختی لەوەش کردەوە کە شاندەکانی سوییدو فەنلاند ئەگەر دێن ھەتا ڕەزامەندمان کەن با ھەر لە ئێستاوە بزانن کە خۆیان ماندوو دەکەن.

ئەردوغان لە پرێس کۆنفرانسێکدا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئەلجەزایەر، سوییدی بە شوێنی پەرەسەندنی ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان زانی و وتیشی: ئەو وڵاتە لە پەرلەمانەکەی دا تیرۆریستی وەرگرتووە.

سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی ھەینیی ڕابردووش لەمەڕ پەیوەست بوونی وڵاتانی فەنلاندو سویید بە ناتۆ وتبووی: ئێمە بۆچوونێکی ئەرێنیمان لەم بارەیەوە نییە، وڵاتانی ئیسکاندیناڤی وەک میوانخانەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان دەجوڵێنەوە.

سەرپەیڤ