May 19, 2022 19:16 Asia/Tehran
  • جەختی ئەردوغان لە سەر پێویستیی تورکیا بە ڕووسیا

سەرۆک کۆماری تورکیا دانی نا بە پێویستیی وڵاتەکەی بە ڕووسیاو گازی ڕووسەکان.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی شەفەقنا، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ پێنج شەممە وتی: بە نیازی پچڕاندنی پەیوەندی لەگەڵ پوتین یان رلێنێسکی نین، تورکیا ناتوانێ چاوپۆشی لە پەیوەندی لەگەڵ ڕووسیاو گازی ئەو وڵاتە بکات.

ئەردوغان لە لایەکەوە بە پێی حەزی ڕۆژئاواییەکان ھێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا ئیدانە دەکات و چەک بە ئۆکرانییەکان دەفرۆشێ و لە لایەکی دیکەوە ھەوڵ بۆ گێڕانی ڕۆڵی ناوبژیوان لە نێوان کییەف و مۆسکۆ دەدات.

کۆمەڵێک لە چاودێران، سیاسەتەکانی دووفاقانەی ئەردوغان بۆ شکست ھێنانی لە مەڕ ناوبژی کردنی نێوان ڕووسیاو ئۆکرانیا دەگەڕێننەوە. یەرباری دیداری وەزیرانی دەرعەوەو کاربەدەستانی دیکەی ڕووسیاو ئۆکرانیا، ھەتا ئێستا ئاگربڕێکی چەند کاژێرە نەبێت، ھیچکام لەو دیدارو دانوستانانە بە ئەنجامی پێویست نەگەییشتوون.

سەرپەیڤ