بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی نایاسایی سوپای تورکیا لە سووریا
https://kurdish.sahartv.ir/news/تورکیا-i408196-بەردەوامیی_ئۆپراسیۆنی_نایاسایی_سوپای_تورکیا_لە_سووریا
سەرۆک کۆماری تورکیا باسی ئۆپراسیۆنی تازەی سوپای ئەم وڵاتە لە باکووری سووریای کرد.
(last modified 2025-05-12T08:28:03+00:00 )
May 24, 2022 11:29 Asia/Tehran
  • بەردەوامیی ئۆپراسیۆنی نایاسایی سوپای تورکیا لە سووریا

سەرۆک کۆماری تورکیا باسی ئۆپراسیۆنی تازەی سوپای ئەم وڵاتە لە باکووری سووریای کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی تەسنیم، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی ڕابردوو لە لێدوانێکدا جارێکی تر بانگەشەی ئەوەی کرد کە، سوپای ئەم وڵاتە ئۆپراسیۆنی سەربازیی تازەی خۆی بۆ پێکھێنانی ناوچەگەلی ھێمن لە قوڵایی ٣٠ کیلومەتریی باکووری سووریا دەست پێ دەکات.

بەرلەمەش ھەر خودی ئەردوغان و وەزیری دەرەوەو وەزیری نێوخۆی تورکیا گەلێک جار بتنگەشەی پێکھێنانی ناوچەی ھێمنیان لە باکووری سووریا کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا وتەکانی کاربەدەستانی تورکیا بۆ پێکھێنانی ناوچەیەکی ھێمن لە باکووری سووریا بە ھەنگاوێکی دوژمنکارانەو لە ئاراستەی ڕاپەڕاندنی پیلانە تیرۆریستییەکانی دژی دەوڵەتی دیمەشق زانیوەو ڕایگەیاندووە، ئامانج لە پێکھێنانی ناوچەی ھێمن قەت پشتیوانی لە ناوچە سەر سنوورییەکانی نێوان سووریاو تورکیا نییە.